کوردستانی

هەرێمی کوردستان؛ 10 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان؛ 10 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 56 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و  10 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تەمووزی 2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  سێ هەزار و 56 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و  10 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و 1436  تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 227 هەزار و 339 کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش 197 هەزار و 181 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 4750 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan