ئابووری

نوێترین زانیاری لەسەر بەردەوامی دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەسەر بەردەوامی دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین
مەودا میدیا-

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عیراق دڵنیای کردووینەتەوە بەغدا لە ناردنی پشکی هەرێم بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تەمموزی 2021  ئامانج رەحیم, سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند " دوێنێ لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیری دارایی کۆبووینەتەوە و دڵنیایان کردینەوە لەوەی ناردنی پشکی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بەردەوام دەبێت".

لای خۆشییەوە شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەغدا پابەند دەبێت بە ناردنی 200 ملیارەکە تا کاتی موازەنە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بە ناردنی ئەو 200 ملیارە لە بەغدا و داهاتی ناوخۆ بڕی پێویست پارە لەبەر دەستدا دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین".

لە هەفتەی رابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند، لەم مانگەوە دابەشکردنی مووچە بە بێ لێبڕین دەبێت تا ئەوکاتەی لە بەغداوە بەشە بوودجەی هەرێم بنێردرێت.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان