کوردستانی

بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دکتۆر میران محەمەد دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دکتۆر میران محەمەد دەرچوو
مەودا میدیا-

میدیایی فەرمی یەکێتی رایگەیاند، بەتۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی و سپیكردنەوەی چەك و خەرجكردنی چەكی بەڵێندەران، كە شیاوی خەرجكردن نەبووە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دکتۆر میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی تەندروستیی سلێمانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەرچوو.

میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ پێنجشەممە دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی لە سلێمانی، بڕیاریدا بە دەستگیركردنی د. میران محەمەد عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی تەندروستیی سلێمانی، بەپێی ماددەی 15 لە یاسای دەستەی دەستپاكی، بەتۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی و سپیكردنەوەی چەك و خەرجكردنی چەكی بەڵێندەران، كە شیاوی خەرجكردن نەبووە و چەكی بازاڕ بووە، كە بەنیوە قیمەت یان كەمتر لە قیمەتی خۆی كڕدراوەتەوە و دواتر بە نەقدی (نەختینە) خەرجكراوە، بە پشتگیریی تۆمەتباری ناوبراو".

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی یاسا، ئەم كارە بەتاوان هەژماردەكرێت و بەكارهێنانی دەسەڵات و پۆستە بۆ بەدەستهێنانی سود و بەرژەوەندیی نایاسایی (كسب غیر مشروع).

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan