کوردستانی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن.

لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە هاوڵاتییان ناوی خۆیان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی (kurdvac)".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی رۆژ و ڕێکەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی ڤاكسین مەكەن تا ئەو كاتەی لە رێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان نامەتان بۆ دێت و ئاگاداردەكرێنەوە".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "كە هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan