عیراقی

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان و عیراق دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان و عیراق دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

كەشناسێکی عیراق رایگەیاند، پێشبینیی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین عیراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت. 

کەشناسی عیراقی محەمەد دووری، لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی عیراق ئەمڕۆ هەینی 30ی تەمووزی 2021 بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە" لە رۆژی شەممەوە ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".

باسی لەوەشكردووە "ئەم گۆڕانکارییە لە کەش و هەوادا لە ئەنجامی دروستبوونی پەڵە هەوری گەورە لە ئاسمانی چەند ناوچەیەک دەبێت، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان ئەوە روودەدات".

 چەند هەفتەیەکە شەپۆلێکی گەرمای بەرز عیراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەشدا پلەکانی گەرما بۆ زیاتر لە 52 پلەی سیلیزی  بەرزبوونەوە.

ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان