عیراقی

بە بڕیاری کازمی مۆزەخانەی عێراق دووبارە دەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە بڕیاری کازمی مۆزەخانەی عێراق دووبارە دەكرێتەوە
مەودا میدیا-

لە دوای گەڕاندنەوەی 17 هەزار پارچە شوێنەوار لە ئەمەریكاوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا دووبارە مۆزەخانەی عیراق بەڕووی هاوڵاتییان و توێژەراندا بكرێتەوە.

لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، هاوكات لەگەڵ گەڕاندنەوەی 17 هەزار پارچە شوێنەواری عیراقی لەگەڵ شاندی حكومیدا، كە دوێنێ كۆتایی بە سەردانێكی سەركەوتوو بۆ واشنتن هێنا، رێنماییماندا بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی مۆزەخانەی عیراق بەرووی جەماوەر و توێژەراندا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "كردنەوەی مۆزەخانەكە دەبێتە سەرەتایەكی نوێ بۆ ئیلهام وەرگرتن لە بەها شارستانییەكان و ناسنامەی رەسەنی نیشتیمانی و رۆشنبیركردنی نەوەكان بەوەی ئەم خاكە لە زانست و رۆشنبیری و دەستكەوت پێشكەشی كردووە".

ئەوە لە کاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ سەرۆك وەزیرانی عیراق و شاندی یاوەری پاش سەردانێكی چەند رۆژە بۆ ئەمەریكا گەرانەوە بەغداد.

ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان