گێتی

منداڵێك بەهۆی برسێتییەوە مرد و باوكەكەی داوای لێكۆڵینەوە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێك بەهۆی برسێتییەوە مرد و باوكەكەی داوای لێكۆڵینەوە دەكات
مەودا میدیا-

بەهۆی گەمارۆی هێزەكانی حكومەتی سوریاوە لەسەر ناوچەكانی ململانێ، منداڵێك بەهۆی برسێتییەوە گیانی لەدەستدا و باوكەكەیشی دەڵێت بەهۆی گەمارۆكانی بەشار ئەسەد و نەگەیشتنی هاوكارییەكانی رێكخراوی مانگی سوورەوە، منداڵەكەی مردووە.

منداڵە مردووەكە ناوی "جوان"ە و تەمەنی كەمتر لە یەك ساڵ بووە، ئەوان لە ناوچەی شەهبا دەژین كە لەلایەن حكومەتی سوریاوە بەتووندی گەمارۆ خراوەتە سەری، بەو هۆیەیشەوە هاوكارییەكانی مانگی سووری نێودەوڵەتی هەندێكجار درەنگ دەگاتە دەست ئاوارەكان.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی هاوار نیوز هاتووە "لە ناوچەی شەهبا چوار كەس مردوون كە سێ دانەیان منداڵ بوون و تەمەنیان نەگەیشتبووە یەك ساڵ"، ئەوەش روونكراوەتەوە "مانگی سوور كەمتەرخەم بووە و دواكەوتووە لە گواستنەوەی ئەو منداڵانە لە گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەكانی حەڵەب بۆ چارەسەركردنیان".

لەلایەكی دیكەوە حكومەتی سوریا گەمارۆی تووندی خستووەتە سەر ناوچەكە و رێگە بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل نادات تەنها ئەوانەی مانگی سووری سوری نەبێت، هەروەها رێگە نادات بە ناردنی پێداویستییە پزیشكییەكان و خورادنە سەرەكییەكان بۆ ناو كامپەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژانە هیزەكانی سوپای توركیا و ئەو هێزە تیرۆریستییانەی هاوكاریی دەكەن بۆردوومانی ناوچەی شەهبا دەكەن و ژیانی خەڵكی ناوچەكەیان بەتەواوی ئاڵۆز و ناخۆش كردووە. 

خ.غ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان