گشتی

لە وەرزی گەرمادا بەم شێوازە ئاژەڵە ماڵییەکانت بپارێزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە وەرزی گەرمادا بەم شێوازە ئاژەڵە ماڵییەکانت بپارێزە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زۆر کەس لە ماڵەوە ئاژەڵی ماڵی هەیە بەردەوام کێشەی ئەوەی هەیە لە وەرزی سەرما و گەرمادا چۆن پارێزگاریان لێبکات بە تایبەت وەرزی گەرما، هەربۆیە دەتوانیت بەم رێگەیە ئاژەڵە ماڵیەکانت بپارێزیت لە گەرما، ئەوانیش:

- ئاژەڵەکەت لە شوێنێکی داخراودا دابنێ واتە دوور لە خۆری راستەوخۆ و بڕە ئاوێکی باشیشی بۆ دابنێ، چونکە بەهۆی گەرماوە تونێتیان زیاد دەبێت.

- دەتوانن بەم گەرمایە سەهۆڵ بخۆن، بۆیە تۆ دەتوانیت سەهۆڵ بە ئاژەڵەکەت بدەیت.

- لە شوێنێکی سارد یان نزیک ئامێرێکی فێنککەرەوە دابنێ.

- قژیان یان مووی زیادەیان لێ بکەنەوە.

- لەکاتی بردنە دەروەشیاندا لە کۆتایی رۆژدا بیانبەنە دەرەوە.

- ئاژەڵەکەت ئەگەر لەگەڵ خۆت بردە دەرەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەتدا بەجێی مەهێڵە.

- لە دوای شۆردنیان بە خاولی تەڕ بیانسڕە.

- سەردانی پزیشکی ڤێتێرنەری پێبکە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە