گێتی

سێ کاسبکار بە دەستڕێژی گولـلە کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کاسبکار بە دەستڕێژی گولـلە کوژران
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو سێ کاسبکاری خەڵکی سەقز لە ئیسلام‌ شاری تاران بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران کوژران، تەنها ناسنامەی دوو لەو کاسبکارانە ئاشکرا کراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو شەممە 31ی تەمووزی 2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئیسلام‌ شاری تاران چەندین ئۆتۆمبیلی کاسبکارانی خەڵکی سەقزیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە.

بە وتەی سەرچاوەکانی  هەنگاو، لەئەنجامی ئەم دەستڕێژەدا لانیکەم سێ کاسبکار کە سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکان بوون کوژراون، ئاماژە بەوەشدراوە، تائێستا ناسنامەی دوو کەس لە کاسبکاران بە ناوەکانی "رزگار حوسێنی" و "ئەحمەد " بۆ هەنگاو روون بووەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان