عیراقی

هەلی دامەزراندن بۆ توێژێک دەڕەخسێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەلی دامەزراندن بۆ توێژێک دەڕەخسێنرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی عیراق لە راگەیەندراوێکدا دەرچووانی بەشی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە بە مەبەستی ناوتۆمارکردن بۆ دامەزراندن لە خولی 112ی کۆلێژی سەربازی.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەگریی عیراق هاتووە "ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممە 1ی ئابی 2021 تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 5ی ئابی 2021 دەرگای دامەزراندن بۆ خولی 112ی کۆلێژی سەربازی کراوەتەوە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت دەتوانن داواکاری لە رێگەی ئۆنلاین پێشکەش بکەن".

ئاماژە بەوەشدراوە "سەرجەم دەرچووانی بەشی ئامادەیی (زانیستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) دەتوانن ئەو فۆڕمە پڕبکەنەوە، هەروەها دەبێت داواکار تەمەن لەنێوان 18 بۆ 24 ساڵ بێت و کۆنمرەی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی 70% بەرەو سەرەوە بێت و بەرزی باڵاشی نابێت لە 165 کەمتر بێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان