عیراقی
داهاتی عیراق زیاد دەکات و کورتهێنانی بودجە کۆتایی دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت تا کۆتایی ئەمساڵ زیادەی داھاتی نەوت لە عیراق دەگاتە 20 ملیار دۆلار ، بۆیە چیتر پێویست ناکات عیراق پەنا بۆ قەرزی دەرەکی ببرێت.

محەمەد شیاع سودانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "بەپێی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ کۆی داھاتی نەوت لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تەمووز گەیشتووەتە 40 ملیار دۆلار، لەکاتێکدا لە بودجەدا داھاتی خەمڵێنراو بۆ حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ 28.6 ملیار دۆلار دیاریکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "تائێستا زیادەی داھاتی نەوت گەیشتووەتە زیاتر لە 11 ملیار دۆلار و پێشبینیش دەکرێت بەھۆی بووژانەوەی ئابوری جیھان و سەقامگیربوونی نرخی نەوت زیادەی داھاتی نەوتی عیراق بگاتە 20 ملیار دۆلار، ئەوەش ھەمان بڕی ئەو کورتھێنانەیە کەلە بودجەی ئەمساڵدا دیاریکراوە".
س.س