گێتی

نێچیرڤانی بارزانی بەشداریی مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئێران دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤانی بارزانی بەشداریی مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئێران دەکات
مەودا میدیا- 

بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرۆکی نوێی ئێران سوێندی یاسایی بخوات، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکەن و لە مەراسیمەکە ئامادە دەبن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی تاران بڵاویانکردووەتەوە، بڕیارە رۆژی سێشەممە 3ی ئابی 2021 عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەسەڵاتەکانی ئیبراھیم رەئیسی پەسەند دەکات، هەروەها رۆژی پێنجشەممە 5ی ئابی 2021 رەئیسی وەک ھەشتەمین سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی دەخوات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، هەریەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکەن بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمەکە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان