کوردستانی

لەبەر ئەم هۆکارە ماسییەکانی بەنداوی دەربەندیخان تەمەنیان کەمتر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەر ئەم هۆکارە ماسییەکانی بەنداوی دەربەندیخان تەمەنیان کەمتر دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمی باران بارین و بەرزی پلەکانی گەرما لە ئەمساڵدا کاریگەرییان لەسەر سامانی ماسی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، وەک بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی پێدەکات زۆرترین ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان لەناوچوون.

سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بەنداوەکاندا تاڕادەیەک دابەزینی ئاو کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر سامانی ماسی نییە بە تایبەتی بەنداوی دوکان، بەڵام بەنداوی دەربەندیخان بەهۆی ئەوەی ساڵانە ئاوەکەی پیس دەبێت و کەم دەبێتەوە بەشێک لە ماسی بەنداوەکە لەناودەچن".

باسی لەوەشکرد "ئەو کارەساتەی کە روودەدات لە رووبارەکاندایە کە ئاوەکانیان زۆر کەمی کردووە بەمەش ماسییەکانی ئەو رووبارانە رووبەڕووی لەناوچوون بوونەتەوە، هەروەها پێشبینیش دەکەین لە بەندوای دەربەندیخان مردنی زیاتری ماسییەکان ببینین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش