کوردستانی
کۆمسیۆن هەلی کار بۆ ئەم کەسانە رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق هەلى کارى بەشێوەى گرێبەست لە ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆن بۆ هاوڵاتییانى هەرێمی کوردستان راگەیاند، بە مەرجێک پێشتر گرێبەستیان هەبووبێت لەگەڵ کۆمسیۆندا.

ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق داواى لەو کەسانە کرد کە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ کۆمسیۆن هەبووە و کاریانکردووە لە ناوەندەکانی تۆمارکردن و ئۆفیسی پارێزگادا، دەتوانن سەردانى ئۆفیسەکە بکەن و ناوى خۆیان تۆمار بکەن.
بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن بێت، ناو تۆمارکردن بۆ ئەو مەبەستە دەبێت لە ماوەى 72 کاتژمێردا ئەنجام بدرێت و لەگەڵ خۆیاندا بەڵگەنامە پێویستەکان بێنن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت بۆ ئەو مەبەستەش لەئێستادا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق سەرقاڵی ئامادەکارییەکانە.
س.س

بیروڕا