کوردستانی

رووداوێكی هاتووچۆ ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی هاتووچۆ ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

له‌سه‌ر رێگای كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی 2 ئۆتۆمبیل 5 كه‌س برینداربوون، هه‌ر2 ئۆتۆبیله‌كه‌ به‌ ئاراسته‌ی كه‌لار رۆشتوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌ "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی شوباتی 2020 له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی 2 ئۆتۆمبیل له‌ جۆری ئۆپڵ و نیسان سه‌نترا له‌سه‌ر رێگای كه‌لار _ ده‌ربه‌ندیخان 5 كه‌س برینداربوون".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو "له‌نێو برینداره‌كاندا 3 منداڵ و ئافره‌تێك له‌ ئۆتۆمبیلی جۆری سه‌نتراكه‌دا بوون، هه‌روه‌ها شوفێری ئۆتۆمبیلی جۆری ئه‌پڵ برینداربووه‌، برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمی هاتووچۆی باوه‌نوره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌".
Qaiwan
Qaiwan