کوردستانی

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی دەكات
مەودا میدیا-

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی ئەندامانی ئەنجومەنی كردووە بەمەبەستی بەشداریكردن لە پەنجاو شەشەمین كۆبوونەوەى ئەنجومەنەكە لەسەر دەنگدان بە چەند پرسێكی تایبەت هەروەها میوانداری بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانیش دەكرێت.

بەپێی کارنامەكە ئەمڕۆ سێشەممە 4ی شوباتی 2020، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە بۆ  گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر کردنەوەی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی بنگردی سەر بە قەزای دوکان و دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی گوندی کانی مردوان بۆ کانی مەردانى سەر بە ناحیەی زەلان لە قەزای شارباژێڕ.

هەر بەپێی کارنامەکە دەنگدان لەسەر فراوانکردنی گوندی کەمالانی خواروو سەر بە ناحیەی تانجەرۆی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دەکرێت.

هەروەها لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا میوانداری بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی دەکرێت.

Qaiwan
Qaiwan