کوردستانی
رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 19ی ئابی 2021 بهبۆنهى ساڵڕۆژى عاشوورا لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
به پێی رۆژمێری پشووهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان، كه پشووهكانی ساڵی تیادا دیاری كراوه، رۆژی پێنجشەممە كه دهكاته 19ی ئابی 2021، ساڵیادى عاشوورایە و پشوو فهرمی دهبێت.
خشتەی پشووەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگهى حکومەتەوە دانراوە و لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە و لە خشتەکەدا ئەو رۆژانەی بە پشووە دیاری كراون، ئەوانەشی تەنیا بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ كراوە، هاوكات ئەو پشووانەشی لە رۆژمێری حكومەتدا دیاری كراوە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ر. ر
بیروڕا



