کوردستانی

لە تەقینەوەیەکدا لە زاخۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە تەقینەوەیەکدا لە زاخۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەکۆمەڵگەی بێگۆڤای سەر بە ناحیەی باتیفا لە سنوری قەزای زاخۆ لە ئەنجامی دەستکاریکردنی چەک، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و مردنی دوو کەسی لێکەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەکۆمەڵگەی بێگۆڤا دوو هاوڵاتی دەستکاری چەکیان کردووە و یەکێک لە مادەکانی دەستیان تەقیوەتەوە، بەوهۆیەشەوە ماڵەکە گڕیگرتووە و هەردووکیان مردون.
 
بە پێی زانیارییەکان ئەو دوو کەسەی لە رووداوەکەدا مردون ناویان عەبدوڵا جەقسی تەمەن 70 ساڵ و حیکمەت یوسف تەمەنی 35 ساڵن، عەبدوڵا جەقسی کاری فرۆشتنی چەکی کردووە و هاوڵاتییەکەی دیکەش کاسب بووە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan