کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ وشکەساڵی و کەمئاویی خەرج دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی چوار ملیار دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کەم ئاوی خەرج دەکات.
لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە هەرێمی کوردستان وەکو هەنگاوی یەکەم خەرج دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاکان خەرج دەکرێت بەمشێوەیە (پارێزگای هەولێر 925 ملیۆن دینار، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین یەک ملیار دینار و پارێزگای دهۆک 575 ملیۆن دینار.
ئەوەشی خستووتەڕوو"هەر بۆ هەمان مەبەست حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج دەکات".
ر. ر
بیروڕا



