کوردستانی
زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 348 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 20 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی 13ی ئابی 2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوو هەزار و 238 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 20 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 680 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 263 هەزار و 957 کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش 211 هەزار و 500 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 5020 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ر. ر
بیروڕا



