کوردستانی
پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوتی سپی دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌ش بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌رچی زووه ده‌ست به ئاماده‌كاری ده‌كات.
ئەمڕۆ هەینی 13ی ئابی 2021 رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، ئه‌و نه‌وته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی دابه‌شی ده‌كات، ئه‌وه نییه كه به‌غدا ده‌ینارد بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، به‌ڵام به‌غداش ئه‌ركییه‌تی به‌شێك له‌و نه‌وته دابین بكات.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر خێزانێك بڕی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی پێده‌درێت به نرخی 45 هه‌زار دینار، سه‌ره‌تاش له ناوچه شاخاوییه سارده‌كان ده‌ست به دابه‌شكردن ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش پێش هاتنی وه‌رزی سه‌رما و باران ده‌بێت.
نه‌وتی حكومی نرخه‌كه‌ی كه‌متره له نه‌وتی بازرگانی و بۆ یه‌ك به‌رمیل بڕی 45 هه‌زار دینار بۆ هاوڵاتییانی ناوشار و بڕی 46 هه‌زار دیناریش بۆ هاوڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی شار وه‌رده‌گیرێت و هه‌ر خێزانێكیش یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی پێده‌درێت كه بڕی 210 لیتر ده‌كات.
ر. ر
بیروڕا



