کوردستانی
لە کەرکوک دەستبەسەر 30 هەزار سیمکارتدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی شانەى راگەیاندنى ئەمنى عیراق دەستبەسەراگرتنى (30) هەزار سیمکارتى بێ سەرەتاى لە پارێزگاى کەرکوک راگەیاند.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عیراق ئەمڕۆ هەینی 13ی ئابی 2021 بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکى تایبەتدا بەپشت بەستن بە زانیارى هەواڵگرى، هێزەکانى هەواڵگرى سەربازى بە هاوکارى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیی لە کەرکوک توانیویانە هەوڵێکى بەقاچاغبردنى (30) هەزار سیمکارتى بێ سەرەتا پوچەڵ بکەنەوە کە خاوەنەکەى بەنیازبووە لە پارێزگاکانى دیکەى عیراق ساغیان بکاتەوە.
روونیشکردووەتەوە، ئەو سیمکارتانەى دەستیان بەسەرداگیراوە، سیمکارتى یەکێک لە کۆمپانیاکانى پەیوەندیکردن بوون، بێ ئەوەى ناوى کۆمپانیاکە ئاشکرا بکات.
هەر بەپێى راگەیەنراوەکەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى، لەسەر بنەماى ئەو زانیاریانەى بەدەستیان هێناوە، بۆسەیەکیان لە بازگەى دارەمانى نزیک کەرکوک داناوە و توانیویانە دەست بەسەر سیمکارتەکاندا بگرن و خاوەنەکەشى دەستگیر بکەن و رادەستى لایەنى پەیوەندیداریان بکەن.
ر. ر
بیروڕا



