کوردستانی
لە شەڕی دراوسێدا دوو برا برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی شەڕ لە نێوان دوو دراوسێدا دوو برا برینداربوون.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیس گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنەوە شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار دروست بوو لە ئەنجامدا دوو برا بەفیشەک برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای گەیاندنی بریندارەکان بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار و چارەسەری پێویست یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا .
ئەوەشی خستووتەڕوو، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 / 31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە، پۆلیسیش لەسەر رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و لە هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباردان.
ر. ر
بیروڕا



