کوردستانی
نرخی بەنزین جارێکی دیکە بەرزکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بۆ جارێكی دیكه له سلێمانی نرخی بەنزین 25 دیناری دیکەی چووەسەر و پارێزگاری سلێمانیش رایگەیاند، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین ئەمڕۆ شەممە 14ی ئابی 2021 هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، بەھۆی کەمکردنەوەی ئەو بڕە بەنزینەی لە ئێرانەوە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە، وتیشی، داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە کە بێنە سەرخەت و بە زوترین کات ئەو کێشەیە چارەسەربکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کۆماری ئیسلامی ئێران و کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە کێشەکە ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و بڕی پێویستی بەنزین ھاوردەبکرێت بەمەش نرخی بەنزین لە سلێمانی دەگەڕێتەوە دۆخی پێشووتر .
ئەوە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 825 دینار و موحەسەن بە 875 دینار و بەنزینی سوپەر بە 950 دینار دەفرۆشرێت.
ر. ر
بیروڕا



