کوردستانی
ئەو پزیشکەی نەخۆشخانە ئیمێرجنسییەکانی کوردستانی دامەزراند کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دكتۆر جینۆ سترادە و دامەزرێنەری نەخۆشخانە ئیمێرجنسییەكانی كوردستان لە تەمەنی 73 ساڵی لە ئیتاڵیا كۆچی دوایی كرد.
دكتۆر سترادە دۆستێكی دڵسۆز و دیاری خەڵكی كوردستانە، یەكێكە لە كەسایەتییە بەناوبانگەكانی ئیتاڵیا و جیهانیش كە خاوەن و دامەزرێنەری نەخۆشخانە (ئیمێرجنسی)ییەكانی كوردستان و زۆر وڵاتی تریشە كە لە 13 وڵاتدا كار و چالاكییە مرۆییەكانی ئەنجام داوە.
جینۆ سترادە لەدایكبووی 21ی نیسانی 1948ە، لە ژیانیدا كەسایەتییەكی چەپ و مرۆڤ دۆست بووە و دامەزرێنەری رێكخراوی (ئیمێرجێنسی) ناحكومییە كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان وەك رێكخراوێكی نێودەوڵەتی دانیپێدانراوە، لە ساڵی 1992 هاتوەتە كوردستان و كار و چالاكییەكانی لە دروستكردنی نەخۆشخانە و مەڵبەندی دروستكردنی دەست و پێی لە سلێمانی و هەولێر و زۆر شوێنی تریش ئەنجامداوە كە تائێستاش ئەم بنكە و نەخۆشخانانە لەكار و خزمەتی خەڵكی كوردستاندان.
سترادە بەزۆری لەو وڵاتانە بووە كە شەڕیان تێدا بووە، وەك عیراق، ئەفغانستان، سودان، كەمبۆدیا و سیرالیۆن و ئەفریقا و زۆر وڵاتی تریش، لەسەر ئەو خزمەتانەشی چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، وەك خەڵاتی بوخار 2016، خەڵاتی رایت لیڤیلهود 2015، خەڵاتی فیاریجیۆ ڤیرسیلیا 1999، خەڵاتی هیرلیتسكا 1994.
ر. ر
بیروڕا



