کوردستانی
میدیایەکی عەرەبی: شێخ نەهرۆ خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق ئامادە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاژانسێکی عەرەبی راپۆرتێکی لەسەر شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بڵاوکردووەتەوە و چەندین لایەنی نهێنیی ژیانی ناوبراوی ئاشکرا کردووە.
دوێنێ هەینی 13ی ئابی 2021 ئاژانسی 'ستێپ'ی عەرەبی راپۆرتێکی ڤیدیۆیی لەبارەی ژیان و کارەکانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، رابەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی بڵاوکردەوە.
لە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەدا، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ناوبراو سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئەوەی لە خولی داهاتوودا پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار وەربگرێت.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، شێخە کەسنەزانییەکە لە سەروبەندی پرۆسەی ئازادکردنی عیراقدا سیخوڕی بۆ ئەمەریکا کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە شێخ نەهرۆ پەیوەنديی بازرگانی لەگەڵ دامەزراوە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا هەیە.
ب.م
بیروڕا



