کوردستانی
ئەو هەواڵەی مووچەخۆران چاوەڕێی بوون گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان تا جێبەجێكردنی یاسای بودجە بەردەوام دەبێ.
ئەمڕۆ شەممە ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، ناردنی 200 ملیار دینار بە گوێرەی رێككەوتنی هەرێم و بەغدایە و ئەوەش بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی یاسای بودجەی ساڵی 2021 دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە بە تایبەتی مادەی 11ی یاساكە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا كار لەسەر وردەكارییەكان دەكرێت بۆ جێبەجێ كردنی مادەكە كە تایبەتە بە هەرێمی كوردستان، ئەگەر بێت و جێبەجێ كرا ئەوە شایستە داراییەكانی هەرێم بە گوێرەی رێككەوتن و یاسای بودجە رەوانە دەكرێت، ئەگەر پشكی هەرێم زیاتر بێت لەو 200 ملیارەی مانگانە بەغدا دەنێرێت ئەوە زیاد دەكرێ، ئەگەریش كەمترە ئەوە بە گوێرەی مافی هەرێمی كوردستان پارە دەنێرن.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو كێشانەی ئێستا لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە لە بارەی داهاتی نانەوتییە واتە هیچ كێشەیەك لەسەر داهاتی نەوت نییە، بەپێی زانیاریەكان هەوڵێكی زۆر هەیە لە ئایندەیەكی نزیكدا هەردوولا بگەنە ئەنجامێك.
ر. ر
بیروڕا



