کوردستانی

بەرانبەر بە دوێنێ ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا دوو هێندە و نیو کەمیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرانبەر بە دوێنێ ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا دوو هێندە و نیو کەمیکردووە
مەودا میدیا-

 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 827 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 19 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

  ئەمڕۆ شەممە 14ی ئابی 2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 827 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 19 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و دە تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.

 بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 264 هەزار و 802 کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش 213 هەزار و 510 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 5039 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan