کوردستانی

پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی راگەیاند کە شەوی رابردوو دوو برایان بریندار کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی راگەیاند کە شەوی رابردوو دوو برایان بریندار کرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو  بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار دروستبوو لە ئەنجامدا دوو برا بە فیشەک برینداربوون، ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانی راگەیاند.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیس گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی شەوی رابردوو شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار دروستبوو بەوهۆیەوە دوو برا بە فیشەک برینداربوون و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا دوای ئەوەی بەپێی مادەی 405 / 31 دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتباران دەرکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەشی پۆلیسی کەلار هەردوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا گرت، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە".

س،س
Qaiwan
Qaiwan