کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەیەک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەیەک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەیەک و زیانگەیاندن بە کەلوپەلەکانی ناو قوتابخانەکە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هاتووە "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ف. ح. ع) بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەیەک و زیانگەیاندن بە کەلوپەلەکانی ناو قوتابخانەکە دەستگیر کرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە بەپێی مادەی (477/2) لە یاسای سزادان داواکرابوو، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (BMW ژمارە ئەورووپی)دا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ رێکخرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan