کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە کە لە رۆژی دووشەممەوە لە 11 بنکە لەناو سەنتەری سلێمانی ڤاکسینی ڤایزەر بەردەست دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە کە لە رۆژی دووشەممەوە لە 11 بنکە لەناو سەنتەری سلێمانی ڤاکسینی ڤایزەر بەردەست دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەهۆی بەرزبونەوەی رێژەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا و هاتنی ڕێژەیەکی باش لە ڤاکسینی فایزەر و بوونی لۆدێکی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی لە سلێمانی، لەسەر بڕیاری وزارەتی تەندروستی و رەزامەندی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی، لە رۆژی دووشەممەوە 16ی ئابی 2021 لە سەرجەم ئەو مەڵبەندە تەندروستییانەی ناو سەنتەری سلێمانی (ئەوانەی کە یەکەی کوتانیان هەیە) پێکوتەی فایزەر وەرگرن و بەپێی خۆ تۆمارکردن لە سایتی وەزارەتی تەندروستی kurdvac داوا لە هاوڵاتییان دەکەین نزیکترین بنکە لە سنوورەکانیان بەکاربهێنن".
ئاماژە بەوەشکراوە "دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن vac.health.digital.gov.krd".
ناوی ئەو مەڵبەندە تەندروستیانەی ڤاکسینی ڤایزەر بەردەست دەبێت:
1- مەڵبەندی تەندروستیی سەرچنار.
2- مەڵبەندی تەندروستیی شەهید رێباز.
3- مەڵبەندی تەندروستیی راپەڕینی نوێ.
4- مەڵبەندی تەندروستیی زڕینۆک.
5- مەڵبەندی تەندروستیی شەهید سەردار.
6- مەڵبەندی تەندروستیی ئیبراهیم ئەحمەد.
7- مەڵبەندی تەندروستیی رۆژهەڵات.
8- مەڵبەندی تەندروستیی شەهید رەفیق حەمەجان.
9- مەڵبەندی تەندروستیی کارێزەوشک.
10- مەڵبەندی تەندروستیی بەختیاری.
11- مەڵبەندی تەندروستیی شەهید شەماڵ.
س.س
بیروڕا



