کوردستانی

چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی کوژانەوەی پێوەری زیرەک

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی کوژانەوەی پێوەری زیرەک
مەودا میدیا-

 بریکارى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمی کوردستان چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی کوژانەوەی پێوەری زیرەکی کارەبا دەخاتەڕوو، ئاماژە بەوەشدەکات لەکاتی بوونی هەر کیشەیەک هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە Call Center بکەن.

کامیل محەمەد قەزاز، بریکارى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "ئەگەر هاوبەشی کارەبا زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبا بەکار بێنێت، پێوەرەکەی بۆ ماوەی 45 چرکە دەکوژێتەوە و پاش 150 چرکە دادەگرسێتەوە، هەروەها ئەگەر هاوبەشی کارەبا، بڕی بەکارهێنانی کارەباکەی کەم نەکردەوە، پرۆسەی کوژانەوەی پێوەرەکەی پێنج جار دووبارە دەبێتەوە و دواتر بۆ ماوەی 20 خولەک دەکوژێتەوە، کە پێشتر 45 خولەک بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر هەر هاوبەشێک پێوەرەکەی پێ نەبووە، تەنیا پێویستە پەیوەندی بە Call Center بکات و ژمارەی سندووقەکەی پێی بدات، راستەوخۆ پێوەرەکەی پێ دەکرێتەوە، لەکاتی روودانی ھەر کێشەیەک لە پێوەری زیرەک، بە پێی شوێنی پارێزگاکەت پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە بکە:  

‎هەولێر:
0751 466 3914
0751 466 3915

‎سلێمانی:
07734347470
07734347471

‎دهۆک:
0751 466 3912
0751 455 3913

‎گەرمیان:
0773 434 7472
0773 434 7473

س،س
Qaiwan
Qaiwan