کوردستانی
مەحما خەلیل: شنگال نائارامە و پێویستی بە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرەڕای بوونی رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق بۆ باشترکردنی دۆخی قەزای شنگال، بەڵام جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکە رەوشی ئەمنی شنگالی بەرەو خراپتر بردووە، قایمقامی قەزاکەش پێیوایە بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئارامی بۆ قەزاکە دەگەڕێتەوە.
مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال لەبارەی رەوشی ئێستای قەزاکەوە بۆ مەودا میدیا دواو وتی "لەئێستادا دۆخی ئەمنی قەزای شنگال باش نییە و ژیانی هاوڵاتییان لە مەترسیدان لەو قەزایە، بۆیە بە پێویستی دەزانین هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە بۆ قەزای شنگال".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دۆخەی خراپەی لەئێستادا لە قەزای شنگال هەیە بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و دروستکردنی هێزێکی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق چارەسەر دەبێت".
قایمقامی قەزای شنگال راشیگەیاند "ئەو هێز و گروپانەی کە ئێستا لە شنگال بوونیان هەیە کاریان تەنها لاوازکردنی دۆخی ئەمنی شنگالە و نەیان توانییەوە ئارامی بە شنگال ببەخشن".
ناوبراو وتیشی "خراپی دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە ناوچەکە وایکردووە هاوڵاتییانی شنگال ژیانی ناو کەمپ هەڵبژێرن و ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن و کۆچ بکەن بۆ شارەکانی دیکەی عیراق و هەرێمی کوردستان".
س.س

بیروڕا