کوردستانی

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە سێ کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تەقینەوەی مینەوە سێ کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئابی 2021، بەهۆی تەقەینەوەی مین لە ناوچەی شرهانی سەر بە گوندی چەم هندی شاری دێهلوڕان فەرمانبەرێکی ئیدارەی هەڵگرتنەوەی مین بە ناوی "عەلی ئەکبەری" تەمەن 37 ساڵ دەستبەجێ گیانی لە دەستدا, هەروەها کەسێکی دیکە لە ئەندامانی ئەم گروپە بە ناوی "مەهدی جەوادی" برینداربوو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینەوە کەسێک برینداربووە، بەڵام برینەکەی سوکە ناسنامەی تا ئێستا بۆ هەنگاو روون نەبووەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan