کوردستانی
لە هەرێمی کوردستان بەم رێگەیە چارەسەری کەمئاوی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمساڵ بەهۆی کەمی رێژەی بارانبارینەوە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی وشکەساڵی بووە، بۆ ئەم مەبەستەش لە بەشێک لە ناوچەکان پەنا دەبرێتە بەر هەڵکەندنی بیر بۆ چارەسەکردنی کێشەی کەمئاوی.
زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی قەزای پێنجوێن ناوچەیەکی کوێستانییە رێژەی ئاو لە ناوچەکە باشە، بەڵام هەندێک گەڕەک کێشەی کەمئاوی هەر هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە ناوچەکە بیرێکمان هەڵکەندووە و دەمانەوێت بیرێکی دیکەش هەڵکەنین، بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەی کەمئاوی بکەین لە سنوورەکە".
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو "رۆژ نا رۆژێک ئاو دەدرێت بە گەڕەکەکانی پێنجوێن، ئەمەش وایکردووە هاوڵاتییان رووبەڕووی کەمئاوی نەبنەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر و قەزای چەمچەماڵ و چەندین ناوچەی دیکە هاوڵاتییان کێشەی کەمئاوییان هەیە.
س.س

بیروڕا