کوردستانی
باندێک بە تۆمەتی دزیکردن و مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕ، هەروەها یەکێک لە ئەندامانی باندەکە پێشر مامەڵەی بە مادەی هۆشبەرەوە کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر مکافحە وەکو هەمیشە 24 کاتژمێر لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان، لەو چوارچێوەیەشدا پاش بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوونی ورد توانیان باندێکی دزیکردن دەستگیر بکەن کە پێکهاتوون لە سێ کەس و لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا و بە وتەی خۆیان بە بەرنامە و بە هاوکاری یەکتر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلیان لە قەڵادزێ دزیووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەرەڕای دزینی ماتۆڕسکیل یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی ناوە بەوەشدا پێشتر مامەڵەی بە مادەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) کردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی باندەکەشدا دەستگیراوە بەسەر دوو ماتۆڕسکیل و دەمانچەیەکی جۆری USA و چەقۆیەک".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 444 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیرکراون و لێکۆڵێنەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".
س،س

بیروڕا