کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە بۆ فەرمانبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە روونکردنەوەیەکدا لە بارەی چەسپاندنی تەمەنی فەرمانبەران بۆ خانەنشینی، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کار بەو تەمەنە دەکرێت کە لە کاتی دامەزراندنی فەرمانبەرەکەدا چەسپاوە و هەر راستکردنەوەیەک کە دواتر بکرێت، کاری پێناکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئابی 2021 لە رێنماییەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە هاتووە "پاڵپشت بە ماددە 25ی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە 27ی ساڵی 2006 ، چەسپاندنی تەمەنی راستی فەرمانبەر، یان خانەنشینكراو لەسەر ئەو بەڵگەیە دەبێت كە پێی دادەمەزرێت، یان تەمەنی دەچەسپێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "كار ناكرێت بە هیچ راستكردنەوەیەكی دادی، یان كارگێڕی كە لە پاشان دەردەچێت".
ر. ر

ر. ر
بیروڕا