کوردستانی
وەزارەتی کشتوکاڵ رێکاری بۆ دابەزاندنی نرخی مریشک و ماسی گرتەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمی کوردستان پێشنیازى لابردنى باج دەکات لەسەر نرخى ئالیک، بەئامانجى دابەزاندنى نرخى مریشک و ماسى.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئابی 2021 وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەپێناو دابەزاندنی نرخی ئالیک و پاڵپشتیکردنی پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و ماسی لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەنووسراوێکی فەرمی، کە ئاراستەی وەزارەتی دارای و ئابوری کراوە، پێشنیازی لابردنی باج دەکات لەسەر صویا و پرۆتین، کە لە ئامادەکردنی ئالیک بەکاردێت بەنووسراوی ژمارە (5618) لە 15ی ئابی 2021دا.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی نرخی ئالیک بەرزبووەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو پاڵپشتی جوتیاران و بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ لە رێگای لابردنی باج لە سەر صۆیا و پرۆتین، هەوڵدەدات نرخی ئالیک لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزێنێت.
ر. ر

ر. ر
بیروڕا



