کوردستانی

سۆران؛ کەسێک نزیکەی 100 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتییان دەبات و هەڵدێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران؛ کەسێک نزیکەی 100 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتییان دەبات و هەڵدێت
مەودا میدیا-

خاوەنی نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو، لە شاری سۆران بە 80  بۆ 100 دەفتەر دۆلارەوە ھەڵھاتووە، وتەبێژی پۆلیسی سۆرانیش دەڵێت، تا ئێستا لەسەر ئەو بابەتە هیچ کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە.

بەپێی زانیاریەکانی مەودا میدیا، ھاوڵاتییەک کە کاری ئاڵۆگۆڕی دراوی کردووە لە قەزای سۆران، پارەی ژمارەیەک کەسی بردووە کە مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە و بڕی ئەو پارەیەش کە بردویەتی بە (80 بۆ 100) دەفتەر دۆلار دەخەمڵێندرێت، لەو بارەیەشەوە شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند، راستە دەنگۆی ئەوە هەیە کەسێک بڕێک پارەی زۆری هاوڵاتییانی بردووە و هەڵهاتووە، بەڵام هەتا ئەم ساتە هیچ کەسێک لەسەر ئەو بابەتە سکاڵای لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران تۆمارنەکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، چونکە ئەوە بابەتێکی شەخسییە هەتاکو سکاڵا لەسەر کەسەکە تۆمارنەکرێت، پۆلیس ناتوانێت هیچ لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام بدات، بەڵام کە سکاڵا تۆمارکرا ئەوکات پۆلیس بەدواداچون بۆ بابەتەکە دەکات.

لە ئێستادا وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان بە ناوی مامەڵ و پێدانەوەی قازانج بە خاوەنەکانیان بووەتە دیاردە و لە ماوەی رابردوودا چەند حاڵەتێکی هاوشێوە لە هەرێمی کوردستان روویداوە و دیارترینیشیان کەیسی سلێمان هەڵشۆی بوو کە بە سەدان دەفتەر دۆلاری لە هاوڵاتییان بەناوی مامەڵەوە وەرگرتبوو لە پڕ مایەپوچ بوونی خۆی راگەیاند.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan