کوردستانی

ئاسایشى هەولێر ڤیدیۆى تیرۆرکردنی موسا باباخانی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشى هەولێر ڤیدیۆى تیرۆرکردنی موسا باباخانی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

ئاسایشى هەولێر لە ڤیدیۆیەکدا وردەکاریى کوژرانى ئەندامێکى کۆمیتەى ناوەندیى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران و دانپێدانانى تۆمەتبارانى بڵاوکردەوە.

رۆژی شەممەی رابردوو حەوتی ئابی 2021 لە هۆتێل (گوڵی سلێمانی) لە شاری هەولێر تەرمی موسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دۆزرایەوە.

لە دوای رووداوەکە مستەفا مەولودى، جێگری سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە سی ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 450 ئەندامى حزبه‌ سیاسیه‌کانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران تیرۆر کراوه.

https://www.facebook.com/KURDISTAN.CT/videos/531270888190753/
 ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan