کوردستانی
هەرێمی کوردستان; 19 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 20 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 19 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئابی 2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوو هەزار و 20 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 19 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و هەزار 896 و دە تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 266 هەزار و 822 کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش 215 هەزار و 406 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 5050 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ر. ر

ر. ر
بیروڕا



