کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ مردنی منداڵێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری شاری سۆران، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە منداڵێکدا کێشا و بەوهۆیەوە منداڵهكه گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویكردهوه "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 15/8/2021 ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری شێلان، لەلایەن ئۆتۆمبێلی جۆری کیا سپۆرتاج، لە رێگای سەرەکی (سۆران - مێرگەسور) لە گوندی گردخیوەت".
ئاماژهی بهوهشكردووه “ئۆتۆمبێلەکە خۆی بە منداڵێکی تەمەن 13 ساڵدا کێشاوە بەناوی ئەحمەد محەمەد و بەوهۆیەوە گیانی لەدەست داوە”.
ر. ر
بیروڕا



