کوردستانی
مووچەی دوو مانگی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوبەرایەتىی گشتىی پەروەردەى هەڵەبجە بە نوسراوێک داوا لە قوتابخانەکانی سنورەکەی دەکات لیستی مووچەی وانەبێژان ئامادەبکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئابی 2021، بەڕێوبەرایەتىی گشتىی پەروەردەی هەڵەبجە نوسراوێکى ئاراستەى سەرجەم قوتابخانەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیەکە کرد و تیایدا داواى لێکردن کە لیستی کرێی وانەبێژی مانگەکانی شوبات و ئازاری ئەمساڵ تاوەکو 22ی ئەم مانگە ئامادە بکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە ژمارە (7076) لە بەرواری 11ی ئابی ئەمساڵ کرد بۆ رەزامەندیدان لەسەر خەرجکردنی کرێی وانەبێژی مامۆستایانی دانەمەزراو.
ر. ر
بیروڕا



