کوردستانی

سەڵاحەدین بەهائەدین: ئاخری خێربێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەڵاحەدین بەهائەدین: ئاخری خێربێت
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی ئەفغانستان رایگەیاند، جێگای گومانە چۆن ساڵانێک شەڕیەتی لەگەڵ ئەمەریکا و وەختانێکی تر ئاشت و هاوکارە، دەشڵێت، هێشتا زووە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن و ئاخری خێر بێت.  

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە تویتێکدا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند "تاڵیبان ئەو بزووتنەوە فەقێیانەی کە بۆ 30 ساڵ دەچێت یاریکارێکی چالاکە لە چەکداری ئیسلامی و حکومەتداری و پەیوەندی گوماناوی، روون نەبووەتەوە چۆن ساڵانێک شەڕیەتی لەگەڵ ئەمەریکا و وەختانێکی تر ئاشت و هاوکارە؟".
  
ئەوەشی خستووتەڕوو" ئێستاش کە گەڕاوەتەوە زووە تا هەڵسەنگاندنی لەسەر بکرێ، چاوەڕێ بین، ئاخری خێر بێ". 
  
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە 16ی ئابی 2021، دوای 20 ساڵ جارێکیتر بزووتنەوەی تاڵیبان گەڕایەوە کابولی پایتەختی ئەفغانستان و سەرۆکی وڵاکەش بە ناچاری هەڵهات و وڵاتەکەی جێهێشت. 

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan