کوردستانی
وەزارەتی بازرگانی: ئەو ئاردەى ئەم مانگە دابەشدەکرێت بە کەڵکى بەکارهێنان دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوبەرى گشتیی بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو ئاردەى ئەم مانگە دابەش دەکرێت بە کەڵکى بەکارهێنان دێت و داوا لە هاوڵاتییان دەکەین سودى لێ وەربگرن.
بەڕێوبەرى گشتیی بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو ئاردەى ئەم مانگە دابەش دەکرێت بە کەڵکى بەکارهێنان دێت و داوا لە هاوڵاتییان دەکەین سودى لێ وەربگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021، نەوزاد شێخ کامیل, بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، رەزامەندی وەرگیراوە دەست بەدابەشکردنی بەشی حەوتەمی ئارد بۆ ساڵی 2021 بکرێت و ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیی دروستکراوی دانەوێڵەکان و سایلۆکان کراوە گەنم بنێرن بۆ ئاشەکان و لە نزیکترین کات دەست بەدابەشکردنی ئارد دەکرێتەوە.
لەراگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی داواى لە هاوڵاتییان کرد سود لەو ئاردە ببینن کە وەریدەگرن لەبەر ئەوەی ئەو گەنمەی وەرگیراوە ئەمساڵ زۆر باشە و نانی لێ دروست کراوە و بەکەڵکی بەکارهێنان دێت.
ئەوە لە کاتێکدایە دلێر عهبدولواحید، بەڕێوبەرى بازرگانى و کەلوپەلى خۆراکى هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنى بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتییان دەکرێت کە لە حەوت جۆر خۆراک پێکدێت و بە مهبهستی وهرگرتنی بهشه خۆراكی مانگانهیان هاوڵاتییان دهتوانن سهردانی بنكهكانی خۆراك بكهن.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



