کوردستانی
پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 39 پلە، دهۆک 39 پلە، سلێمانی 42 پلە، هەڵەبجە 41 و کەرکوک 42 پلە.
بیروڕا



