کوردستانی

پارێزگاری پێشووتری سلێمانی کۆچی دواییکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری پێشووتری سلێمانی کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا-

ئەرشەد زێباری, پارێزگاری پێشووتری سلێمانی و دامەزرێنەری پارتی ئازادی و دادپەروەری لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی  2021   ئەرشەد زێباری، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی و دامەزرێنەری پارتی ئازادی و دادپەروەری و سەرۆکی عەشیرەتی زێباری لە شاری سلێمانی و لەتەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەرشەد محەمەد ئەحمەد زێباری ساڵی 1942 لە دایکبوە و ساڵی 1964کۆلێژی سەربازی تەواوکردووە و لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا فەرماندەی ھێزی مغاویر بووە لە فیرقەی چوارو لەنێوان ساڵانی  1977- 1980پارێزگاری سلێمانی بووە و دواتر دەبێتە وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی عیراقدا و لە دوای رووخانی رژێمی سەدام حسێن ساڵی 2003 پارتی ئازادی و دادپەروەریی دامەزراندووە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan