کوردستانی

بە ڤیدیۆ... هاوڵاتییەک خۆی فڕێدەداتە ژێر بارهەڵگرێک و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە ڤیدیۆ... هاوڵاتییەک خۆی فڕێدەداتە ژێر بارهەڵگرێک و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوڵاتییەک خۆی دەخاتە بەردەم بارهەڵگرێک و کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.  

فازڵ حاجی، وەتەبێژی بەڕێوەبەرەیەتیی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند،  کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگەی هەولێر - گوێر لە سایدی هاتن بەرەو هەولێر تانکەرێکی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان هاوڵاتییەکی بەتەمەنی تووشی شێلان کرد "هاوڵاتییەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، سەرەتا وازانرا کە هاوڵاتییەکە ویستویەتی بپەڕێتەوە لە شەقام و توشی شێلان بووە، بەڵام لە کاتی سەیرکردنەوەی کامیراکانی چاودێری دەرکەوت کە هاوڵاتییەکە خۆی ماوەیەک لە تەنیشتی رێگایەکە چاوەڕێ دەکات تاکو بارهەڵگرێکی گەورە دێت وەخۆی وەکو جۆرێک لەخۆکوشتن درێژ دەکات لەژێر بارهەڵگرەکە.

هاوکات فازڵ حاجی باسی لەوەشکردووە، لەپاش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە هاوڵاتییەکە نزیک دەبێتەوە خۆی دەخاتە پێشی و بارهەڵگرەکەش بەسەری دەکەوێت، بۆیە لە لێکۆڵینەوەدا پیادەکە بەهۆکاری رووداوەکە دانرا و بەلایەنی خەتابار دانرا.

https://www.facebook.com/fizel.hijee/videos/1028082001278783/
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan