کوردستانی
سلێمانی؛ بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر هەشت کەس دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەشت کەسییان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و دەستیش گیراوە بەسەر بڕی 6,28 کیلۆگرام حەشیش و کریستاڵیشدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئابی 2021، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "توانرا لە سێ چالاکی جیاوازدا هەشت کەس دەستگیربکرێت بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و بەمەبەستی بردنی بۆ دەرەوەی هەرێم و دەستیشگیرا بەسەر 6,28 کیلۆگرام حەشیش و کریستاڵ".
ئەوەشی خستووتەڕوو، شێوازی چالاکییەکان بەم شێوەیەبوون:
رۆژی 8/6/2021 تۆمەتبار د ، م ، ح لەدایکبووی ساڵی 1981لەهەڵمەتێکدا دەستگیرکرا کە بەسەدان پارچە جگەرەی لەناو شاشەی تی ڤی دا شاردبۆوە ، تۆمەتبار بەپێی ماددەی 30 مخدرات راگیراوە و دەستبەسەر سەرجەم کەلوپەلەکانیدا گیراوە.
رۆژی 10/6/2021 توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیر بکرێن بەناوەکانی ٲ ، ٲ ، ف لەدایکبووی ساڵی 1979، هـ ، ع ، ز لەدایکبووی ساڵی 1989، ر، ت ،ر لەدایکبووی ساڵی 1989 ، کەهەستابوون بە هێنانی بڕی 2٫300 کگم حەشیش کە لەناو بالجکتۆری لیددا شاردبوویانەوە، مەوادەکە دەستیبەسەردا گیراو تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 25-26 لەیاسای مخدرات راگیراون.
رۆژی 10/7/2021 لەچالاکیەکدا توانرا چوارکەس دەستگیربکرێن بەناوەکانی ٲ ، ٲ ، ف لەدایک بووی ساڵی 1993، ح ، ب ، خ لە دایکبووی ساڵی 1976، ر ، ع ، ح لەدایکبووی ساڵی 2002 ، ٲ ، ٲ ، خ لەدایک بووی ساڵی 1999 بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەمەوادی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و شاردنەوەی لە سلایتی ئۆتۆمبێلدا کە بڕەکەی 3،980 کگم بووە ، مەوادەکە دەستی بەسەردا گیراوە و تۆمەتباران بە پێی ماددەی 25 لە یاسای مخدرات راگیراون.
ر. ر

بیروڕا