کوردستانی

لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە شنگال بەرپرسێکی پەکەکە شەهید بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە شنگال بەرپرسێکی پەکەکە شەهید بوو
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی شارەوانی شنگال رایگەیاند، فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان کردە ئامانج کە بەرپرسێکی پەکەکە و چەند ئەندامێکی دیکەی پەکەکەی تێدابووە، لە ئەنجامدا بەرپرسەکە و برازایەکی شەهید بوون. 

رەنا حەسەن، جێگری سەرۆكی شارەوانی شنگال بە مەودا میدیای راگەیاند، بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێمە کەوتووە ئەمڕۆ لە شنگال فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج کە بەرپرسێک و چەند ئەندامێکی دیکەی پەکەکەی تێدابووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی بۆردومانەکە سەعید حەسەن سەعید بەرپرسی سەربازی پەکەکە و برازایەکیشی کە لەگەڵی بووە شەهیدبوون و سێ ئەندامی دیکەش برینداربوون.  

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی نزیک لە پەکەکە رایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بازاڕی کۆنی شنگالیان لەناوەندى قەزاکە کردووە و شەهید و بریندار هەیە.
Qaiwan
Qaiwan